تەنها دوو گۆڵپارێز لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد
وەرگرتنی کارتی رەنگا و رەنگ ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
یاریگا –
لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان، لە کۆی حەفت یاریی تەنها گۆڵپارێزی هەندرێن و شێروانە کلین شیتیان کرد.
هەندرێن دوای سەرکەوتنی بەرامبەر شەقڵاوە، گەورەترین سەرکەوتنی گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستانی بە دەستهێنا و گەیلان سادقی گۆڵپارێزیش کلین شیتی کرد، شێروانە 1 _ 0 لە ئاکرێی بردەوە محەمەد سەرخێڵی گۆڵپارێزیش بووە دووەم گۆڵپارێز لەم گەڕە کلین شیت بکات.
لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان 17 گۆڵ تۆمار کرا و هەشت گۆڵ لە گێمی یەکەم و نۆ گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمار کران، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش مستەفا حەنونی هێرشبەری هەندرێن بەرامبەر شەقڵاوە تۆماریکرد لە خولەکی یەکی یارییەکە.
هەر لەم گەڕەدا 43 کارتی زەرد و کارتێکی سوور بەرز کرایەوە، بە مەش بووە زۆرترین کارتی رەنگا و رەنگ لە دە گەڕی رابردووی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان کە بەکار هاتووە، هیچ یانەیەکیش لەم گەڕە نەبووە خاوەنی یاریی خاوێن و سەرجەمیان کارتیان پێدراوە.