لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان دوو یاریزان بوونە خاوەنی خێراترین گۆڵ
یاریگا –
لەگەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان، دوو یاریزان بوونە خاوەنی تۆمارکردنی خێراترین گۆڵ.
هەریەک لە فەرزندە محەمەد لە دەربەندیخان و دیلمان رۆکان لە شێروانە، لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان خێراترین گۆڵیان تۆمار کرد بەرامبەر برایەتی و زاخۆ کە لە خولەکی دووی یارییەکە بوو، هەر لەم گەڕەدا 17 گۆڵ تۆمار کرا کە پێنج گۆڵیان لە گێمی یەکەم و 12 گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمار کرا.
پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی نۆی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد و گۆڵەکانیان بە خاوێنی هێشتەوە، ئەوانیش هەریەک لە رەوەند عەجیل لە هەولێر و دیلان غەفوور لە رانیە و گەیلان سادق لە هەندرێن و سەرکار سەردار لە رزگاری و عەباس یابڕ لە ئاکرێ بوون، گەورەترین سەرکەوتنی ئەم گەڕەش شەقڵاوە بە دەستیهێنا کاتێک بەرامبەر پیشەسازی بە ئەنجامی 3 _ 2 گۆڵ بە دەستیهێنا.
لە حەفت یاریی گەڕی رابردوو 38 کارتی رەنگا و رەنگ بەکارهاتووە کە 35 کارتی زەرد و 3 کارتی سوور بوون، پیشەسازی وێڕای شکستی بەرامبەر شەقڵاوە تاکە یانەی گەڕی رابردوو بوو کە هیچ کارتێکیان وەرنەگرت و یاریی خاوێنیان وەرگرت.