روونکردنەوەیەک لە یانەی سەید سادقەوە دەربارەی رۆیشتنی راهێنەرەکەیان
سەید سادق: ئێمە خاوەنی بەڵێنی خۆمان بووین
یاریگا –
دوای دەستلەکاڕکێشانەوەی لە راهێنەرایەتی تیپەکە، سەید سادق روونکردنەوەیەک لە سەر راهێنەری تیپەکە ئەمین عەباس بڵاو دەکاتەوە.
ئەمین عەباس تەنها دوای دوو رۆژ لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی سەید سادق ریزی تیپەکەی جێهێشت و دەڵێت بەڵێنەکەیان جێبەجێ نەکرد کە بریار بوو پێشەکی مووچەم پێبدەن، کەمێک پێش ئێستا پەڕەی تایبەتی سەید سادق لە فەیس بووک دەڵێن ئەم قسانە راست نیە و ئێمە خاوەن بەڵێنی خۆمان بووین لەگەڵ ئەم راهێنەرە.
روونکردنەوەکەی یانەی سەید سادق:
دوای ڕێکەوتنمان لەگەڵ ڕاهێنەر( امین عباس) بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی وەرزشی سەیدسادق ئەمڕۆ لەلایەن سەرپەرشتیار و ستافی هونەری یانەکەمان دوورخرایەوە بەڵام بەداخەوە ناوبراوە لە پەڕەی خۆی بە پۆستێک بڵاوی کردۆتەوە کە گوایە ڕاستمان نەکردوە لەگەڵی بەڵام سەرجەم یاریزان و ئەوکەسەشی کە هێناویەتی بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە هەموان شاهیدن کە ئێمە ڕاستگۆبوین لەگەڵ قەول و بڕیاری ئەو ڕاهێنەرە.
ئەمین عەباس سێیەم راهێنەرە سەرپەرشتی سەید سادق دەکات لەم وەرزەدا دوای موسعەب عەباس و ئەحمەد سەبڕی، سەید سادق نها سێ خاڵی هەیە لە ریزبەندی 15ـەم و کۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت.