ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

رابیۆ رەتدەکاتەوە یانەکەی جێبێڵێت

یاریگا
ئادریان رابیۆ، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا رەتیدەکاتەوە یانەکەی جێبێڵێت.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆری هەواڵی سکای سپۆرت گووتی ” ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە دەمەوێت پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بکەم، دڵنیاتان دەکەمەوە ئە هەواڵانە راست نین و لەگەڵ هیچ یانەیەک قسەم نەکردووە، راستە لەگەڵ بیانکۆنێری زۆر یاریم نەکردووە، بەڵام هەوڵەکانی خۆم باشتر دەکەم بۆ ئەوەی زیاتر یاری بکەم “.

ئادریان هاوینی رابردوو بە شێوەی سەربەست پەیوەندی بە یۆڤێنتوس کرد، لە کاتێکدا شەش مانگ بوو بە هۆی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، هیچ یارییەکەی نەکرد بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button