هەولێر و شەقڵاوە یەکەم سەرکەوتنیان لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بە دەستهێنا
چوارقوڕنە حەفت گەڕە تامی سەرکەوتنی نەکردووە
یاریگا –
هەولێر و شەقڵاوە یەکەم سەرکەوتنیان لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بە دەستهێنا و شکستێکی دیکەش بۆ چوارقوڕنە.
بە بەڕێوە چوونی چوار یاریی گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات، سیروانی نوێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی 1 _ 0 لە سەید سادقی بردەوە، سەید سادق پێنج شکست و دوو یەکسان بوونی هەیە تا ئێستا سەرکەوتنی لە خولەکە بە دەست نەهێناوە.
شەقڵاوە لە یاریگای خۆی یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولەکە تۆمارکرد، کوڕانی بناری سەفین 2 _ 1 لە چوارقوڕنەیان بردەوە و جارێکی تر سەوزپۆشانی دەڤەری راپەرین شکست بەش بوون و لە کۆی حەفت یاریی سێ سەرکەوتن و چوار شکستیان هەیە و تا ئێستا سەرکەوتنی لە خولەکە تۆمار نەکردووە.
هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 0 لە دەربەندیخانی بردەوە، بەم ئەنجامە هەولێر یەکەم سەرکەوتنی لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025 بە دەستهێنا، شێروانە لە یاریگای خۆی بە پێشمەرگەی هەولێر دۆڕا بە ئەنجامی 1 _ 0 و بە 16 خاڵ هەر لە ریزبەندی یەکەمی یانەکانی خولی نایابی کوردستان مایەوە.
ریزبەندی یانەکان دوای تێپەڕ بوونی حەفت گەڕ