ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕاهێنەری فلامینگۆ لەسەر فرۆشتنی ڕێنێر بە ڕیاڵ هاتە دەنگ و ناڕازییە!

یاریگا- خۆرخێ خیسۆس، ڕاهێنەری فلامینگۆ بە قووڵیی نیگەرانە لە چۆنێتی فرۆشتنی ڕێنێر خیسۆسی هێرشبەری یانەکەی بە ڕیاڵ مەدرید.

ڕەخنەکانی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە لە هەمبەر بەهای لاوە بەهرەدارەکەیە، کە بە بڕوای ئەو، نەدەبوو فلامینگۆ بەو نرخە ’30’ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت، بەم شێوەیە بۆ تەلەفزیۆنی CMTV دوا و گوتی: “نابێت ڕێنێر بە 30 ملیۆن بفرۆشرێت. فلامینگۆ تا ئێستاش نازانێت چۆن بەها بۆ یاریزانەکانی دابنێت.”

پێشتریش خیسۆس ڕایگەیاندبوو: “سێ یاریزانمان لە فلامینگۆ هەیە، یەکێکیان 17 ساڵە، ئەویتر 18 و دانەیەکیشیان 19 ساڵە. ئەوانە چەند یارییەک بە سەرەکیی بەشدارییان پێکراوە. وا بچووکترینەکەیان بر چەند ملیۆنێکی کەم دەفرۆشرێتە یەکێک لە گەورەترین یانەکانی ئەورووپا.”

ئەو ڕەخنانەی ڕاهێنەرەکەی فلامینگۆ لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە گواستنەوەی ڕێنێری لاو بۆ مێرەنگیی یەکلایی بووەتەوە بە 30 ملیۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا پێشتر یانەکەی 70 ملیۆنی وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دیاری کردبوو. بەڵام ئەو بڕە هێنرایە نیوە و، دواتر لەوەش کەمتر کرایەوە بۆ 30 ملیۆن. ڕیاڵ چاوەڕێی 19ی ئەم مانگە دەکات تا تەمەنی هێرشبەرەکە 18 ساڵ پڕ بکاتەوە ڕێکارەکانی گواستنەوەکە تەواو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button