گرنگترینیاریگا

جۆکۆڤیچ بانگەوازەکەی شاراپۆڤای قەبووڵ کرد بۆ بە هاناوە چوونی ئوسترالیا

یاریگا- بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارە بۆ بە هاناوەچوونی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی ئوسترالیا، نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەدەم داخوازییەکەی ماریا شاراپۆڤاوە چوو.

چەند ڕۆژێکی ئاگری سەخت لە ئوسترالیا کەوتۆتەوە و لێرە و لەوێ هاوکاریی و کۆمەک ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێت، لەسەر ئاستی وەرزشیش، تێنسزانی ئوسترالی نیک کیرگیۆس هەڵمەتێکی ڕاگەیاند بۆ هەمان مەبەست. دوای ئەوەی خانمە تێنسزانی بەناوبانگی ڕووسی بەهەند وەریگرت، بڕی 17.400 دۆلاری ئەمریکی تەرخان کرد، داوای لە نۆڤاک جۆکۆڤیچ کرد دەستی هاوکاری و بەخشین درێژ بکات. ناوبراویش لە وەڵامە خانمە ڕووسیەکەدا ئامادەبوونی پیشان دا.

پێشتریش سەروەختەی ئاگرە کاولکارەکەی ئەمازۆنی بەڕازیل، وەرزشوانان کۆمەکیی مادیی و مەعنەوییان ئاراستە دەکرد و دەنارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button