ئیسپانیائینگڵته‌را

دێنیس سوارێز بۆ مەیڵ سپۆرتی بەریتانی: ئەوە چ جۆرە ڕۆژنامەگەرییەکە!

یاریگا- دێنیس سوارێز یاریزانی سێڵتاڤیگۆ لە تویتەری خۆیەوە بە ڕووی ڕۆژنانەی مەیڵ سپۆرتی بەریتانیدا هەڵچووە، ئەوەش لە پای داڕشتنی هەواڵێک لەو ڕۆژنامەدا سەبارەت بە چوونی دز بۆ نێو ماڵەکەی.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی: “ماڵی بۆندە شکستخواردووەکەی ئارسیناڵ لەلایەن دزەوە شکێندراوە، بەڵام دزەکان بڕیاریان داوە هیچ نەبەن، بەوپێیەی شتێکی لێ نەبووە شایەنی دزین بێت!”

لە وەڵامدا سوارێز هەواڵەکەی لای خۆیەوە بەشداریی پێکردووە و نووسیویەتی: “ئەوە چ جۆرە ڕۆژنامەگەرییەکە ئێوە دەیکەن؟ زۆر بە داخەوە. تۆزێک ڕێز پیشان بدەن!”

ئەمانە دوای ئەوە دێن کە شەوی سەری ساڵ سوارێز، یاریزانی پێشووتری یانەکانی سیڤییا، بارسێلۆنا، ڤیاڕیاڵ و ئارسیناڵ، لەگەڵ هاوڕێ کچەکەی لە دەرەوە دەبن و ماڵەکەی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەشکێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button