ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

خولی پۆرتوگالی ژمارەیەکی پێوانەیی لە گۆڕینی راهێنەران تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

بە دوورخستنەوەی راهێنەری فامالیکاو لە ئەرکەکەی، لەم وەرزەدا نیوەی تیپەکانی خولی پۆرتوگالی راهێنەرەکانیان گۆڕیوە.

شەپۆلی ناسەقامگیری لەسەر کورسی یەدەگی تیپە پۆرتوگالەکان لەم وەرزەدا لە هەمووکات زیاترە. لە کاتێکدا تەنیا 12 هەفتە بەسەر ئەم وەرزی تۆپی پێی پۆرتوگالدا تێپەڕیوە، نیوەی یانەکانی ئەم خولەکە راهێنەرەکانیان گۆڕیوە.

ئارماندۆ ئیڤانگێلیستا دوایین قوربانی ئەم ناسەقامگیرییە بوو کە بەڕێوبەرانی فامالیکاو لە ئەرکەکەی دووریان خستەوە و یاریدەدەرەکەی شوێنی ئەو دەگرێتەوە. بەم گۆڕانکارییە ژمارەی راهێنەرە دەرکراوەکانی خولی پورتوگال لەم وەرزەدا لە دوای 12 هەفتە گەیشتە 10 راهێنەر.

بەرچاوترین دوورخستنەوە لەم وەرزەدا بێ گومان دوورخستنەوەی رۆجەر شمیت راهێنەری بێنفیکا لە هەفتەی چوارەمدا بوو. هەروەها رۆیشتنی روبن ئامۆریم لە سپۆرتینگ رووداوێکی گەورە بوو، بەڵام جیاواز لەوانەیتر لە کارەکەی دوور نەخرایەوە، بەڵکو چووە ئینگلتەرا تاوەکوو ئەرکی سەرکردایەتی مانچێستەر یونایتد بگرێتە ئەستۆ.

روبن ئامۆریم، راهێنەری پێشووی سپۆرتینگ

گۆڕانکارییەکانی راهێنەرانی خولی پۆرتوگالی بەم شێوەیە بوو:

هەفتەی یەکەم هەردوو تیپەکانی سپۆرتینگ پراگا و جیل ڤیسێنتی راهێنەرەکانیان گۆری. لە هەفتەی چوارەمیشدا بێنفیکا راهینەرەکەی لە ئەرکەکەی دوور خستەوە و برۆنۆ لاگێی کردە شوێنگرەوەی راهێنەرەکەیان.

لە هەفتەی شەشەمیشدا هەردوو تیپەکانی فارێنس و ئامادۆرا راهێنەرەکانیان لە ئەرکەکەیان دوورخستەوە، لە هەفتەی نۆیەم و دەیەمیش دا ئەم ڤایرۆسە بەر راهێنەرانی ئارۆوکا و ریۆ ئاڤێ کەوت.

لە هەفتەکانی یازدەیەم و دوازدەیەمیش دا سپۆرتینگ، ئەی ڤی ئێس و فامالیکاو راهێنەری نوێیان بۆ تیپەکانیان گواستەوە.

بەم شێوەیە تەنیا لە دوای 12 هەفتە لە دەستپێکی خولی پۆرتوگالی لە کۆی 18 یانەی بەشدار لە خولەکە 10 یانە راهێنەرەکانیان لە ئەرکەکانیان دوور خستووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button