یاریگا –
پێشبینییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئێمباپێ هاتەدی، دوو مانگ لەمەوبەر گوتی ‘پێویستە ئێمباپێ بزانێت ریال مەدرید پاریس سانجێرمان نییە’.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو مانگ لەمەوبەر لە سەرەتای پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێ بە ریال مەدرید لە پۆدکاستێکی لەگەڵ ریۆ فێردیناند هۆشداریی دابووە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە، لەو زەحمەتییانەی لە ریال مەدرید چاوەڕێی دەکەن.
Ball knowledge 100% pic.twitter.com/qG80pFkMaf
— موسى (@MousaQi) December 4, 2024
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی ئێمباپێ لە ریال مەدرید گوتی :’دەبێ بزانێت ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان نییە، با بزانین بە دەروونێکی ئارام و هزرێکی بەهێزەوە دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو فشارانە بکات کە لە ریال مەدرید دەخرێتە سەری، چونکە دەبێت بزانێت ریال مەدرید پاریس سانجێرمان نییە’.
هەروەها گوتیشی :’ئێستا ئێمباپێ لە ریال مەدریدە، ئایا ریال مەدرید لەگەڵ ئێمباپێ باشتر دەبێت؟ نازانن، پێویستە چاوەڕێ بکەین، ریال مەدرید هەمیشە بە بەهێزی دەمێنێتەوە، بەڵام نازانم ریال مەدرید بەبێ ئێمباپێ باشتر دەبێت یان نا’.
ئێمباپێ هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید و شەوی رابردوو لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو لێدانی سزای فەوتاند، کە بەرامبەر لیڤەرپوول و بلباو دوو لێدانی سزای لەدەست داوە، لەم وەرزەی لالیگا لەکۆی 14 یاری 8 گۆڵ و 1 ئەسیستی کردووە.