عێراقکوردستان

شێرکۆ کەریم: بە فیڕۆدانی هەلی ئاسان هۆکاری یەکسان بوونەکەمان بوو

هەولێر چانسی وەرگرتنی پلەی یەکەمی لە دەستدا

Yariga App

یاریگا –

شێرکۆ کەریم یاریزانی هەولێر هۆکاری یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر نەفتی میسان بۆ لە دەستدانی هەلی ئاسان دەگەڕێنێتەوە.

لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێک لەگەڵ نەفتی میسان یەکسان بوو، هەرچەندە گێمی یەکەم هەولێر بە گۆڵێک پێشکەوت بەڵام نەفتی میسان لە خولەکی 100ـی زیادکراوی یارییەکە گۆڵی یەکسانیان تۆمار کردەوە.

دەربارەی ئاستی تیپەکە و ئەنجامی یارییەکە، حوسێن کازم یاریدەدەری راهێنەری هەولێر گوتی:

ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد کە شایەنی  ناوی هەولێر بوو، یاریزانەکان زۆر بەباشی دەرکەوتن، گێمی یەکەم بە ئەنجامێکی باش هاتینە دەرەوە و لە گێمی دووەم خاڵی لاوازی تیپی بەرامبەرمان دەستنیشانکرد بەڵام بەخت یاوەرمان نەبوو، رێگایەکی دوورمان بڕی و ماندووبووین، ئامانجمان مانەوەیە لە چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە.

شێرکۆ کەریم لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەم هاتە شوێنی ڤیداڵی بەرازیلی کە بە هۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، شێرکۆ تاکە گۆڵی هەولێری تۆمار کرد و بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەسەنیشانکرا، کاپتنی هەولێر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە رایگەیاند:

وەکو یاریزانەکان ئەوەی لە توانامان بوو پێشکەشمان کرد، گێمی یەکەم پێشکەوتین بەڵام رووداوەکانی گێمی دووەم پێچەوانە بوون، هەلێکی زۆرمان بۆ رەخسا بەڵام نەمان توانی سودی لێوەر بکرین و گۆڵ تۆمار بکەین، چەند خولەکێکی کەم مابوو بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بە دەستبهێنین سەرەڕای ئەوەی ئێمە شایستەی یەکسان بوون نەبووین.

بەم ئەنجامە هەولێر دوای نۆ یاریی لە ریزبەندی دووەم دێت بە شێوەیەکی کاتی بە 15 خاڵ، نەفتی میسانیش بە 12 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button