ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا رەخنەی توند لە ئیمیلیانۆ مارتینێز دەگرن

Yariga App

یاریگا –

میدیاکانی ئیتاڵیا رەخنەیان لە هەڵسوکەوتی ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەستۆن ڤێلا، لە دوای یارییەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس گرت.

شەوی چوارشەممە ئەستۆن ڤێلا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانانی ئەوروپا لە یاریگای خۆی میوانداری یوڤێنتوسی کرد و دوای 90 خولەک هەوڵدان، دواجار هەردوو یانە بە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ یارییەکەیان تەواو کرد.

ئەنجامەکە لە کاتێکدا بوو کە ئەستۆن ڤێلا توانی لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەدا گۆڵێک تۆمار بکات، بەڵام لە کۆتاییدا ئەم گۆڵە بەهۆی فاوڵێکەوە کە لە میشێل دی گریگۆریۆ کرابوو رەت کرایەوە و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکەش کاردانەوەی بەرامبەر ئەو ئەنجامە هەبوو.

لە گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکاندا دەردەکەوێت کە دوای یارییەکە مارتینێز بەرەو لای گۆڵپارێزی یوڤێنتوس دەڕوات و لاسایی ئەو فاولە دەکاتەوە کە لەسەری کرابوو بۆ ئەوەی نیشان بدات کە لەڕاستیدا ئەو فاولە شتێکی وانەبووە و بە ئەنقەست خۆی وا پێشان داوە تاوەکوو گۆڵەکەی ڤێلا رەت بکرێتەوە و رێگی لەسەرکەوتنیان بکات.

میدیاکانی ئیتاڵیا لەسەر ئەم هەڵسوکەوتنەی مارتینیز رەخنەی توندیان گرت و بە کەسێکی ناوەرزشی ناوی دەبەن، تۆتۆ سپۆرت ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بەم جۆرە رەفتارانە لەلایەن مارتینێزەوە سەرسام ببن، چونکە ئەم گۆڵپارێزە لە رابردوودا چەندین جار نیشانی داوە کە لە بەزاندنی هێڵە سوورەکان هیچ کێشەیەکی نییە و رەفتاری ناوەرزشی زۆتی لە یاریگادا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button