ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری بارسێلۆنا V لاس پاڵماس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یەكەم یاری گەڕی 15ی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویك میوانداری لاس پاڵماس دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویك میوانداری لاس پاڵماس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پازدەی لالیگا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا دوو یاریی لەسەر یەكە لە لالیگا نەیتوانیوە بردنەوە بەدەستبهێنێت، هەفتەی رابردوو بە دوو گۆڵ لەگەڵ سێلتا ڤیگۆ یەكسان بوون و هەفتەی پێشتر بەرامبەر سۆسێداد شكستیهێنا.

بارسای فلیك لە كۆی 14 یاری لە 11 براوە بوون و یەك یاری یەكسان بوون و دوو یاریش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێن.

لە بەرامبەردا لاس پاڵماس لە كۆی 14 یاری تەنیا سێ یاری براوە بووە و سێ یاریش یەكسان بووە لە 8 یاری دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی 14 لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

فلیك بە گەڕانەوەی لامین یامال هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت بەلام لەبەرامبەردا تواناكانی مارك كاسادۆ لەدەستدەدات، كە لە یاری رابردوودا كارتی سووری وەرگرت.

هەروەها بە بێ شتیگن، فاتی، بێرناڵ، كریستێنسن و ئاراوخۆ بەرامبەر لاس پاڵماس یاریی دەكات.

لەبەرامبەردا لاس پاڵماس بە بێ سەنكرافن و بینێگیۆ رووبەرووی بارسا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

پێنا

كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ

دی یۆنگ، پێدری

رافینیا، ئۆلمۆ ، یامال

لیڤاندۆڤسكی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لاس پاڵماس

سێڵیسن

رۆزادا، سوارێز، ماكێنا، مونۆز

ئیسوگۆ، كامپانیا

رامیرێز، رۆدریگێز، فوستەر

سیلڤا

بابەتی زیاتر

Back to top button