ئینگلتەراگرنگترین

پۆستیکۆگلۆ ماوەی دوورکەوتنەوەی گۆڵپارێزەکەیانی راگەیاند

و پلانەکانیشی ئاشکراکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام گورزێکی کاریگەری بەرکەوت کاتێک دوو رۆژ لەمەوبەر و دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر مانجێستەر سیتی نەشتەرگەری گۆگلیمۆ ڤیکارۆی گۆڵپارێزیان راگەیاند.

تۆتنهام گورزێکی کاریگەری بەرکەوت

ناوبراو بەو دۆخەوە یارییەکەی مان سیتی تەواوکرد و ئەمڕۆش لە چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر رۆمای ئیتاڵی لە یارییەکانی یۆرۆپالیگ، ئەینجی پۆستیکۆگلۆی راهێنەر ماوەی دوورکەوتنەوەی گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکەی راگەیاند و پلانی هێنانی شوێنگرەوەشی ئاشکراکرد و وتی

ڤیکاریۆ بۆ چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە. ئەو راستیەی کە ئەو بە پاژنەیەکی شکاوەوە بۆ 60 خولەک لەو ئاستەدا یاریکرد و بەردەوامبوو، هەمووشتێ دەڵێ دەربارەی ڤیکاریۆ.

ئەم زستانەش هیچ گۆڵپارێزێک ناگوازینەوە و متمانەمان بە فرەیزەر فۆستەر هەیە. ڤیکاریۆ بۆ چەندین مانگ دووردەکەوێتەوە، بەڵام پلانی خۆمان ناگۆڕین.

سپێرس لە 4 یاریی یۆرۆپالیگدا خاوەنی 9 خاڵە و لە پلەی 7ی پاڵەوانێتیەکە دێن و چاویان لەوەیە بە بردنەوە لە رۆمای بریندار خۆیان بگەیەننە پلەکانی سەرووتر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button