یاریگا

لە جامی ئینگلتەرا، بە ئەسیستی ۱۷ ساڵانێک، ٤٠ ساڵانێک گۆڵی تۆمار کرد

یاریگا- کەمێک پێش ئێستا لە میانی یاری جامی ئینگلتەرای نێوان ڕۆچدەیڵ و نیوکاسڵ، گۆڵێک تۆمار کرا کە ڕەنگە لە یادەوەریی ئەو پاڵەوانێتیەدا بۆ هەمیشە بمێنێتەوە.

ئارۆن ویڵبراهامی تەمەن 40 ساڵ، هێرشبەری ڕۆچدەیڵ کە خاوەنی گۆڵەکە و یەکساکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی یارییەکە بوو، بە ئەسیستی لوک ماسیسۆنی هاوتیمی و تەمەن 17 ساڵ، بوون بابەتی میدیکانی ئینگلتەرا.

– دیمەنی گۆڵەکە:

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە، بۆ ماسیسۆنی گچکە یەکەم جار نییە ڕۆشنایی میدیاکان بە لای خۆیدا ڕابکێشێت، بەڵکو هەر چەند مانگێک لەمەوبەر و بە دیاریکراوی مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو، کە ئەوبکات هێشتا تەمەنی 16 ساڵ بوو، لە جامی کاراباو توانی تۆڕی گۆڵی مانچستەر یونایتد بهەژێنێت و یانەکەی لە شکستەوە ڕزگار بکات بۆ یەکسانبوون لە نێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد. ئەو یاریزانەی کە پشووی تایبەتی پێدرابوو لەلایەن قوتابخانەکەیەوە بۆ ئەو یارییە.

– دیمەنی گۆڵەکەی لە دژی مانچستەر:

بابەتی زیاتر

Back to top button