یاریگا –
پێپ گواردیۆلا رەتیدەکاتەوە تەمەن بەهانەبێت بۆ ئەنجامەکانیان و بەڵکو پێی وایە یاریزانە تەمەن گەورەکانی لە باشترینەکانن.
سیتی لەپێش یاریە نێودەوڵەتیەکان چوار یاری لەسەریەک لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا شکستی نۆشی و گرەوەی بردنەوەی کەوتووەتە یارییەکەی تۆتنهام. بۆ وەڵامی ئەو رەخنانەش، راهێنەرە ئیسپانییەکە نموونەی ریاڵ مەدریدی هێنایەوە.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە پێپ وتی
ئێوە دەزانن چەند یاریزانی باشمان سەرووی 30 ساڵە؟
من ریاڵ مەدریدم بینی بە کاسیمیرۆ، تۆنی کرووس و مۆدریچ کە تەمەنیان لەسەرووی 30 ساڵیەوە بوو کەچی سێ جار لەسەریەک چامپیۆنزلیگیان بردەوە هەموو سێ رۆژ جارێکیش یارییان دەکرد.
ئەو لێدوانەی گواردیۆلا لەکاتێکدایە ناوەندە تەمەنی مانچێستەر سیتی 26 ساڵ و 9 مانگە و لەرووی گەورەیی تەمەنی یاریزانەکانەوە لە ریزبەندی 17 دێت لەنێو سەرجەم 20 یانەکەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ. بەجۆرێک، لە کۆی 24 یاریزانەکەی سیتی، 9 یاریزانانیان تەمەنی 30 ساڵ یان زیاترن.
پێنجشەممەی رابردوو گواردیۆلا گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنس نوێکردەوە تا هاوینی 2026 لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامدەبێت.