ئینگلتەرا

ئارتێتا: ئێمەر گەورەترین یانەی ئینگلتەراین

یاریگا- لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەیان بەرامبەر چێڵسی، مایکڵ ئارتێتا لێدوانی خۆی دا و باسی لە زەحمەتی یاریگای یانەکەی و پێگەی ئارسیناڵی کرد لەسەر ئاستی ئینگلتەرا.

ڕاهێنەرەکەی گەنەرز گوتی: “کاتێک یاریزان بووم، زۆرم ڕق لەوە بوو ڕوو بکەمە ئەم یاریگایە (ئیمارات) بۆ یاریکردن. زۆر ترسناک بوو بۆ ڕکابەرەکان. ئێمە گەورەترین یانەی ئینگلتەراین. پێویستە بەو هەستی لەخۆبایی بوونە و بەو باوەڕەشەوە یاری بکەین. بۆ ئەوەی جارێکیتر ترس لە ڕکابەرەکانماندا دروست بکەین. دەبێت یانەی دژبەر هەست بە ئارامیی نەکات بە یاریکردن لەم یاریگایە.”

ئەمڕۆ لە دێربی لەندەندا تۆپچییەکان کە لە ئێستادا لە پلەی 12ی پریمەرلیگن، میوانداریی بلووزی پلەی چوارەم دەکەن لە میانی هەفتەی 19ی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button