ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

خەبیب ستایشی رۆناڵدۆ دەکات و بە باشترین یاریزانی جیهان ناوی دەبات

یاریگا
خەبیب نورماگۆمێدۆڤ، یاریزانی رووسی یاری هونەرە جەنگیەکان ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و بە باشترین یاریزانی جیهان ناوی دەبات.

یاریزانە موسولمانەکە بە هۆی ئەوەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە لە دوبەی سەردانی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی کازاخستان کردووە خەڵاتی پێشکەش کردووە بووەتە هۆی دڵ خۆش کردنی، ستایشی دەکات و لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی ” ئەم کارانەت وایکردووە تۆ باشترین بیت لە جیهاندا، سوپاس کە بووە هۆی ئەوەی براکەم دڵ خۆش بێت “.

رۆناڵدۆ بۆ بەسەر بردنی پشووەکانی لە شاری دوبەی ئیماراتە و بەشداری چەندین چاڵاکی جۆراوجۆری کردووە.

Back to top button