ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەنچیلۆتی: ڤینیسیۆس دڵتەنگە بەڵام ئێمە مانگی 6 باڵۆن دۆرمان بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی دەڵێت ‘ڤینیسیۆس دڵتەنگە بەڵام ئێمە مانگی 6 باڵۆن دۆرمان بەدەستهێنا’.

کارلۆ ئەنچیلۆتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییان به‌رامبه‌ر میلان له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له‌باره‌ی بارودۆخی ڤینیسیۆس دوای نەبردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێرین گوتی :’ڤینیسیوس جونیۆر دڵتەنگە، بەڵام پەیوەندی بە باڵۆن دۆرەوە نییە، بەڵکو بەهۆی رووداوە سرووشتییەکانی ڤالێنسیایە، 1ی حوزەیران باڵۆن دۆرمان بردەوە کاتێک بووینە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ. پیرۆزبایی لە براوەکانی ئێستاش دەکەم، ڤینیسیۆس باشە، زۆر بە باشیش مەشقەکانی دەکات’.

سەبارەت بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین راهێنەر گوتی :’دڵخۆشم، بەڵام خەڵاتی باڵۆن دۆر تێپەڕیوە و دەبێت پیرۆزبایی لە هەموو براوەکان بکەین’.


له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ سروشتیانه‌ی به‌سه‌ر ڤاڵێنسا هاتووه‌ گوتی، هەفتەیەکی سەخت بوو، چونکە کەشوهەوا ئاسایی نییە، ئێمه‌ دڵته‌نگ نین لەبارەی ئەوەی له‌ باڵۆن دۆر چی روویدا، دڵته‌نگی ئێمه‌ بۆ ئه‌و رووداوانه‌ن كه‌ لە ئیسپانیا روودەدات، ناتوانم لێدوان لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردنی حكومه‌ت لەگەڵ ئەم کارەساتەدا بدەم، دەبێت هەموو هەوڵێک بدەم بۆ ئەوەی یارمه‌تیان بده‌م.

له‌باره‌ی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی خولی ئیسپانیا و دواخستی یاری ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤاڵێنسیا گوتی، پێم وایه‌ دۆخه‌كه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان گونجاو نه‌بوو خه‌ڵك له‌ ئیسپانیا ماته‌مینی بوو، كاتی یارییه‌كانی تۆپی پێ نه‌بوو، ئێمه‌ یارییه‌كه‌مان دواخرا له‌ پێناو خه‌ڵكی ڤاڵێنسا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button