ئینگلتەرا

چاکا و ئارتێتا کۆبوونەتەوە و قسەکانی ڕاهێنەرەکە یاریزانەکەی نیگەران کردووە

یاریگا- لە بارەی بابەتی ڕۆشتن یان مانەوەی لە یانەکە، گرانیت چاکا و مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری نوێی ئارسیناڵ کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەیاندا کە دوای یەکسانبوونی دوێنێ شەویان بوو لەگەڵ بۆرنمۆس، قسەکانی ئارتێتا بووەتە مایەی نیگەرانیی یاریزانە سویسریەکە و بەوپێیەی گەنەرز نایەوێت تا هاوینی دادێ دەستبەرداریبن، ئەوە لە کاتێکدایە کە خودی چاکا دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەکانی زستانە ئارسیناڵ جێبهێڵێت. بە گوێرەی قسەی بریکارەکەشی بێت، تەنها وردەکاری بڕی گواستنەوەکە ماوە کە ڕوو بکاتە هێرتا بەرلین.

ئەو زانیاریانە کە لە ڕۆژنامەی Blickی ئەڵمانی و “سەن”ی ئینگلیزیش بڵاو کراوەتەوە یانە ئەڵمانییەکە دەیەوێت بە 21 ملیۆن پاوەند چاکا بگوازێتەوە بۆ ئەڵمانیا و، یانە لەندەنییەکەش نیازێتی بەو نرخە بیفرۆشێتەوە (38) ملیۆن پاوەند کە پێشتر لە موشن گلاندباخی کڕیبووی.

بابەتی زیاتر

Back to top button