ئه‌وروپائیسپانیا

مۆراتا وەک باشترین یاریزانی یانەکەی دیاریکرا

یاریگا
ئالڤار مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئەم وڵاتە وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی رۆخێ بلانکۆس ناوی باشترین یاریزانی یانەکەیانی لە مانگی رابردوو بڵاوکردەوە و گۆڵکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دوای پێشکەش کردن ئاستێکی نایاب لەم مانگەدا، توانی ئەو ناسناوە بەدەست بێنێت.

مۆراتا مانگی رابردوو بەشداری هەر پێنج یاری یانەکەی کرد و توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵێکیش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button