ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ماوەی دوورکەوتنەوەی چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا هەواڵی ناخۆشی بۆ هاندەرانی مانچێستەر سیتی پێ بوو بە راگەیاندنی ماوەی دوورکەوتنەوەی چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی.

شەوی رابردوو تیمەکەی گواردیۆلا لە قۆناخی 16ی جامی کاراباو لەسەر دەستی تۆتنهام کرانەدەرەوە و لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە راهێنەرە ئیسپانیەکە ئاماژەی بە کاریگەری پێکانە زۆرەکان لە ریزی یانەکەی کرد.

سەبارەت بە دوورکەتنەوەی ئەستێرەکانیان، پێپ وتی

هەریەکە لە کایل واڵکەر، کێڤن دی بروین و جاک گریلیش تا پێش یارییە نێودەوڵەتیەکان ناگەڕێنەوە.

هەرچی سەبارەت بە ساڤینهۆیە، پشکنینەکان بەردەوامییان دەبێ بۆ تێگەشتنی زیاتر لەسەر پێکانەکەی.

یارییە نێودەوڵەتیەکان کە لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤێمبەر دەستپێدەکەنەوە، تا ئەو رێکەوتە سیتی سێ یاریی گرنگی هەیە.  بەرامبەر بۆرنمۆس لە پرێمەرلیگ، سپۆرتینگ لە چامپیۆنزلیگ و دواترینیشان برایتن هەر لە پرێمەرلیگ. هەر سێ یارییەکەشیان لە دەرەوەی ئیتیحاد بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button