یاریگا –
ئەینج پۆستێکۆگلۆ نیازیەتی کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاریی تیمۆ وێرنەر لە حیساباتی تۆتنهام دەربکات.
وێرنەر زستانی ئەم ساڵ لە لایپزیگی ئەڵمانی بەخواستن تا کۆتایی وەرزەکە پەیوەندی بە سپێرزەوە کرد لەگەڵ مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی کە دواتر بۆی جێبەجێکرا، بەڵام نەیتوانیوە سەرنجی راهێنەر ئوسترالیەکەی ڕابکێشێ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی GiveMeSportی ئینگلیزی، پۆستێکۆگلۆ کۆتایی ئەم وەرزە هێرسبەرە ئەڵمانیەکەی بەڕێدەکات.
ئەو نیازەی راهێنەری یانە لەندەنیەکە هەروا بێ هۆکار نییە. بەوپێیەی وێرنەری 28 ساڵان ئەم وەرزە ژمارەکانی زۆر خراپن، بەجۆرێک لە 7 بەشداریکردن لە پرێمەرلیگ و 3 یاریی یۆرۆپالیگ و یاریەکی کاراباو تەنها یەک ئەسێستی هەیە.