ئیسپانیاگرنگترین

لەوانەیە یاریی ڤالێنسیا و ریال مەدرید لە لالیگا دوابخرێت

بەهۆی ئەو لافاو و ناسەقامگیری کەشەوهەوایەی شاری ڤالێنسیای گرتووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئەو لافاوەی شاری ڤاڵێنسای گرتووەتەوە، ئەگەری دواخرانی یاریی ڤالێنسیا و ریال مەدرید لە لالیگا هەیە.

تۆڕی وەرزشی رێلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس بەهۆی ئەو لافاوەی ڤالێنسیای گرتەوە، کارلۆس مازۆن سەرۆکی شارەداری ڤاڵێنسا بەمزووانە ماتەمینی فەرمی لە سەرتاسەری پارێزگاکە رادەگەیەنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی یارییەکەی ڤاڵێنسا بەرامبەر ریاڵ مەدرید به‌ ئەگەرێکی زۆر له‌ واده‌ی خۆی نه‌كرێت كه‌ بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ كاتژمێر 11:00 له‌ یاریگای مێستایا بكرێت.


ریلیڤۆ روونیشیکردەوە، خولی ئیسپانی تیمێکی ئامادەکردووە كه‌ ئه‌م بارودۆخانە هەڵدەسەنگێنن بۆ ئەوەی بتوانن لەکاتی پێویستدا بەخێرایی بڕیار بدەن، روونیشیکردەوە،یاریگای مێستایا هیچ زیانێکی بەرنه‌کەوتووە.


كارگێری ڤالێنسیا پێشتر داواکارییەکی پێشکەش بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کردبوو بۆ دواخستنی یارییەکەی جامی شا کە بڕیاربوو ئه‌مرۆ چوارشەممە بەرامبەر پارلا ئێسکولا لە مەدرید بەڕێوەبچێت،ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی لافاو لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە روویدا و گیان له‌ده‌ستدانی خەڵکێکی زۆری لێکەوتەوە، دەزگای کەشناسی ئیسپانیاش ئامادەباشی لە رۆژهەڵاتی ڤالێنسیا راگەیاند، هاوکات تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئەو کەسانەیان ڕزگار کرد کە بەهۆی زریانه‌كه‌وه‌ گیریان خواردبوو.


یانەکە لەسەر پلاتفۆرمی “X” رایگەیاند: یانەکە پێیوایە دواخستن گونجاوترین ڕێوشوێنە بەهۆی ئەو بارودۆخە مەترسیدارەی کە ڤالێنسیا تووشی بووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button