سعوودیەگرنگترینمۆندیالی 2026

زیاتر لە 100 خانمە یاریزان داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆمپانیایەکی سعوودی لە فیفا دەکەن

داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئارامکۆ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

زیاتر لە 100 یاریزانی خانمی پیشەگەر نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەوتی ‘فیفا’ دەکەن.

لە نامەکەدا، خانمە یاریزانەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی هاوبەشێتی فیفا لەگەڵ کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی دەکەن.

کۆمپانیای ئارامکۆ، کۆمپانیایەکی نەوتییە و یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان. لە مانگی نیسان/ئەپریلی رابردوو گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ فیفا واژۆ کرد. بەگوێرەی گرێبەستەکە ئارامکۆ دەبێتە سپۆنسەری سەرەکی مۆندیالی 2026ی پیاوان و مۆندیالی 2027ی خانمان.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، 106 خانمە یاریزان لە 24 وڵاتەوە نامەیەکیان بۆ فیفا ناردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە دەکەن.

هۆکاری سەرەکی داواکارییەکە بریتییە لە تۆماری خراپی سعوودیە لە پێشێلکردنی مافەکانی خانمان و مافەکانی LGBTQ+ (کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە)، بۆیە داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە دەکەن.

هەریەکە لە بێکی ساوێربڕەن، کاپتنی هەڵبژاردەی ئەمریکا و جێسی فلێمینگ، کاپتنی هەڵبژاردەی کەنەدا و ڤیڤیان مێدێما، هێرشبەری هۆڵەندا واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە.

لە ساڵی رابردوودا، فیفا و حکومەتی سعوودیە لەسەر سپۆنسەرکردنی مۆندیالی 2023 خانمان گەیشتبوونە رێککەوتن و سعوودیە لەژێر ناونیشان (سەردانی سعوودیە بکەن – Visit Saudi) ببێتە سپۆنسەر، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتییەکان، گرێبەستەکە هەڵوەشایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button