ئاسیائه‌وروپا

بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک دوای بردنەوەیان لە فلامینگۆ، لیڤەرپووڵ داوای لێبوردنی لە وڵاتانی ئاسیا کرد

یاریگا- دوای ئەوەی لە جامی جیهانی یانەکان لە فلامینگۆی بەڕازیلیان بردەوە، بەهۆی دانانی وێنەیەکەوە یانەی لیڤەرپووڵ دووچاری ڕەخنەی توند بوویەوە کە دواتر بە فەرمی داوای لێبوردنی ڕاگەیاند.

لە وێنەکەدا، کە تویتەری فەرمی ژاپۆنی یانەکە بڵاوی کردبۆوە، یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەرە و لە پشتەوەی ئاڵای “ڕایزینگ سەن”ی سوپای ژاپۆنییەکانە کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا ناوچەگەلێکی کیشوەری ئاسیایان داگیر کرد. ئەوەی لە هەمووشی زیاتر بەو وێنەیە قەڵس بوون، کۆرییەکان بوون.

ئەو ئاڵایە لە هەندێک لە وڵاتانی کیشوەرەکە هاوشێوەی ئاڵای نازییەکان تەماشا دەکرێت و مایەی قەبووڵکردن نییە.

بۆیە پاڵەوانەکەی ئەورووپا و جیهان، هەر زوو لێبوردن نامەیەکیان بڵاو کردەوە و بەڵێنیشیان دا چیتر وەها ڕەفتارێک دووبارە نەبێتەوە.

– وێنەکە

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button