دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مان سیتی نرخی ئەستێرەیەکی بۆ سعودیەکان دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت و نرخی بۆ سعودیەکان دیاریکرد کە زۆر مکوڕن لەسەر گواستنەوەی.

کایڵ واڵکەر، کە ماوەی 7 ساڵە لە ریزەکانی سیتی یاریدەکات، رەنگە کۆتا وەرزی بێت لە ئیتیحاد و گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2026 بەسەردەچێ. بەوەش سیتی بە بڕە پارەیەک دەیفرۆشێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی، واڵکەر ئێستا یەکێکە لەو یاریزانە دیارانەی ئەوروپا کە سعودیەکان خستوویانەتە لیستی گواستنەوەکانیانەوە.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەیگوازنەوە بۆ ریزەکانی ئەهلی بۆ هاوشانی ئیڤان تۆنی کە ئەمەیان هاوینی رابردوو بە بەهای 40 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە خولی رۆشەن.

سەن زانیویەتی، سیتی بەهای فرۆشتنی بەرگریکارەکەی بە 20 ملیۆن پاوەند دیاریکردووە.

واڵکەر ئێستا کاپتنی یەکەمی یانەکەیە و کاپتنی دووەمیش کە کێڤن دی بروینی بەلجیکیە، بە هەمان شێوە چاوەڕواندەکرێ ئەمە کۆتا وەرزی بێت لەگەڵ ئەو یانەیە. خولی سعودیش نزیکترین ئەگەرە بۆ وێستگەی داهاتووی کێڤن.

بابەتی زیاتر

Back to top button