ئیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

یۆڤێنتۆس چاره‌نووسی پۆگبای یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی چاره‌نووسی پۆڵ پۆگبای له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ هه‌ڵوێستی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس یۆڤینتۆس لەرێگەی کریستیانۆ جیۆنتۆلی بەڕێوەبەری وەرزشی یانه‌كه‌، رایگه‌یاندووه‌، کە یانه‌كه‌ چیتر پشت بە پۆڵ پۆگبا نابەستێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌، تەنانەت ئەگەر یاریزانە فەڕەنسییەکە ئامادەبێت مووچەکەشی کەم بکاتەوە ئه‌وا یانه‌كه‌ نایه‌وێت یاریزانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.

جیونتۆلی رایگەیاند، هەڵوێستی ئێمە لەسەر پۆڵ پۆگبا روونه‌، ئه‌و یاریزانێکی تۆپی پێی گەورە بوو، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر وازی لە یاریکردن هێناوه‌، ناچار بووین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانانێكی دیکە بکەین و ئێمه‌ گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنیه‌وه‌، هه‌رچه‌ند یاریزانه‌كه‌ تا ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ئێمه‌ هەیە.

پاڵەوانی مۆندیالی 2018 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لەم هەفتەیەدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاند، ئامادەیە مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌ بۆ ئەوەی بتوانێت جارێکی دیکە لەگەڵ یۆڤینتۆس یاری بکاتەوە.

پۆگبا لە مانگی تەمموزی 2022 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یۆڤینتۆس واژۆکرد، مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یۆرۆی بوو، لە ماوەی هەژدە مانگی به‌ندكردنی مووچه‌كه‌ی بۆ 2000 یۆرۆ بۆ مانگێک کەمکرایەوە، كه‌ له‌ لە مانگی ئابی 2023 پشکنینی بۆ كرا دەرکەوت مادده‌ی وه‌زه‌ به‌خشی به‌كارهێناوه‌.

سەرەتا بۆ ماوەی چوار ساڵ سزای زیندای به‌سه‌ر سه‌پێندرابوو، به‌ڵام لە سەرەتای ئەم مانگەدا له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزاکەی بۆ هەژدە مانگ کەمکرایەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button