لە یانەیەکی ئیسپانی رووداوێکی سەیر روودەدات
یاریگا –
هەر 26 یاریزانی یانەیەکی خولی پلە چواری ئیسپانیا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەیان کۆتایی دێت.
سەرجەم یاریزانانی یانەی ریسینگ فێرۆل لە ساڵی 2025 گرێبەستەکەیان کۆتایی پێهاتووە و ئەگەر نوێ نەکرێنەوە ئەوا یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو بێ یاریزان دەبێت.
یانەی ریسینگ فرۆل لە خولی پلە چواری تۆپی پێی ئیسپانیایە و وەرزی رابردووش چووەتە قۆناغی کۆتایی بەڵام شکستی خوارد. بارودۆخی تیپەکە لەم وەرزەدا بە هیچ شێوەیەک باش نییە. سەرەتای خولەکە بۆ یاریزانانی پارالۆ ئاڵۆز بووە، کە بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی دووەمی خوارەوەن.
کۆمپانیای ریسێنگ فێرۆل لەم هاوینەدا 15 گرێبەستی کردووە و یازدە یاریزانەکەیتریش وەرزی رابردوو لەم تیپەدا بوون هێشتا لە پێکهاتەکەدا ماونەتەوە.
سەرجەم یاریزانانی یانە سەوز و سپییەکە لە ساڵی 2025 گرێبەستیان تەواودەبێت، لە راستیدا سەرجەم یاریزانە نوێیەکان گرێبەستی یەک ساڵەیان هەیە. ئەمە حاڵەتێکی سەیرە و رەنگە لە تۆپی پێدا بێ وێنە بێت، لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە هاوینی رابردوو ریسینگ دۆخێکی هاوشێوەی وەرزی ئێستای هەبوو، هەرچەندە ژمارەیەک یاریزان یەک ساڵ لە گریبەستەکانیان مابوو.