یاریگا –
نەیجیریا رەتیدەکاتەوە سبەی لە پاڵاوتنی جامی ئەفریقا بەرامبەر لیبیا یاریی بکات، شاندی یاریزانانی نەیجیریا 12 کاتژمێر لە فڕۆکەخانەیەکی لیبیا گیریان خواردبوو.
دوێنێ یەکشەممە کاتێک شاندی یاریزانانی نەیجیریا بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان لە پاڵاوتنی جامی ئەفریقا 2025 گەیشتنە لیبیا، زیاتر لە 12 کاتژمێر لە فڕۆکەخانەیەکی ئەو وڵاتە گیریان خواردبوو، یاریزانەکان لە سۆشیاڵ میدیا وێنەکانیان بڵاوکردووەتەوە و رایانگەیاندووە، بەبێ شوێنی خەوتن و بەبێ خواردن و خواردنەوە لە فڕۆکەخانە گیریان خواردبوو.
ویلیام ئیکونج، کاپتنی هەڵبژاردەی نەیجیریا لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاندووە، پێش ئەوەی فڕۆکەکەمان بنیشێتەوە لە بەنغازی ئاڕاستەی گەشتەکەمان بۆ شوێنێکی دیکە گۆڕا بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین و ئێمەیان بردە فڕۆکەخانەیەکی دیکە، دەرگای فڕۆکەخانەکەیان داخست و بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەبێ خواردن و خواردنەوە ماینەوە، ئێمە رەتیدەکەینەوە سبەی بەرامبەر لیبیا یاریی بکەین’.
UPDATE:
Can I shock you?! the pilot has just told us there has been fuel at this airport for the plane all this time. They could have released it but haven’t given us permission since. Can you imagine?! So how long are they planning to hold us hostage here!!! Still just waiting— William Troost-Ekong (M.O.N) (@WTroostEkong) October 14, 2024
کاپتنەکەی نەیجیریا رەتیدەکاتەوە بە رێگای وشکانی گەستی بەنغازی بکەن بۆ ئەوەی یارییەکە بکەن و نووسیویەتی :’رێگاکە ئارام و ئاسایشی نییە، بە رێگای وشکانی گەشت ناکەین، با خاڵەکانی یارییەکە بۆ ئەوان بێت، ئێمە لە نەیجیریا رێز لە میوانەکانمان دەگرین، بەڵام ئەم هەڵەیە بە ئەنقەست لەدژمان دەکرێت’.