ئه‌وروپا

لۆکا مۆدریچ لە یارییەکەی دوێنی ماددەی وزەبەخشی بەکارهێنابوو؟

Yariga App

یاریگا –

لۆکا مۆدریچ، کاپتنی هەڵبژاردەی کرۆواتیا دوای یارییەکەی بەرامبەر سکۆتلەندا ناچار کرا پشکنینی ماددەی وزەبەخش بکات.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی کرواتیا لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی هەڵبژاردەی سکۆتلەندا بووەوە و توانی بە پێشکەشکردنی یارییەکی باش و بە ئەنجامی 1-2 یارییەکە بباتەوە و سەرکەوتنێکی بەنرخی بەدەستبهێنێت.

لەم یارییەدا مۆدریچ لە سەرەتاوە تا کۆتایی یارییەکە لە پێکهاتەکەدا مایەوە و یەکێک بوو لە ئەستێرە درەوشاوەکانی ئەم یارییە، هەروەها توانی بە ئاستە باشەکەی نازناوی باشترین یاریزانی یارییەکە بەدەستبهێنێت و نیشانی بدات کە ئەو تاوەکوو ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهانی تۆپی پێ.

دوای یارییەکە، پەیامنێران چاوەڕێی ئەوە بوون قسە لەگەڵ ئەم ئەستێرە تەمەن 39 ساڵە بکەن بۆ ئەوەی رای ئەو لەبارەی یارییەکە و ئەو رووداوانەی روویاندا بپرسن و نزیکەی دوو کاتژمێر چاوەڕێیان کرد، بەڵام دوای دوو کاتژمێر، بە پەلە هاتە لایان بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنێکی کوورتیان لەگەڵدا بکات.

مۆدریچ بە رۆژنامەنووسانی گووت:

دوای یارییەکە ناچارکرام پشکنینی ماددەی وزەبەخش بکەم، هەر بۆیە نەمتوانی زوو لە ژووری جلگۆڕین دەربچم و ئێوەم لەچاوەڕوانیدا هێشتەوە.

لۆکا لەم یارییەدا 90 خولەک یاریی کرد و توانی 3 پاسی گرنگ و 65 پاسی ورد بکات و 2 شووتی بۆ ناو گۆڵ هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button