عێراقکوردستان

جۆرڤان ڤێیڕا باس لە هۆکاری شکستەکەیان دەکات بەرامبەر کارەبا

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز تووشی یەکەم شکست بوو لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق و راهێنەری تیپەکەش هۆکارەکەی دەخاتە روو.

دوای ئەوەی لە دوو یاریی رابردوودا دوو یەکسان بوونی هەبوو، لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق نەورۆز تووشی یەکەم شکستی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوو کاتێک بەرامبەر کارەبا به ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ دۆڕا، دوای تەواو بوونی یارییەکەش جۆرڤان ڤێیرای راهێنەری نەورۆز بە مشێوەیە باسی لە شکستەکە کرد:

یارییەکی زۆر خراپمان کرد بەرامبەر کارەبا هەرچەندە سەرەتا ئێمە گۆڵمان تۆمار کرد بەڵام پێچەوانە بەسەر ئێمە شکایەوە، من و یاریزان ئەم شکستە دەگرینە ئەستۆی خۆمان چونکە یاریزانەکان ئەو کارانەیان جێبەجێ نەکرد کە لە مەشقەکاندا دەمانکرد، لە گێمی دووەم ئێمە باشتر بووین بەڵام پێویستمان بە رێکخستنی زیاتر هەبوو، هۆکارەکە لە هونەری تیپەکەمان نەبوو ئێمە نەمانتوانی ئاستی یاریی رابردوو بەرامبەر زاخۆ پێشکەش بکەین.

مەروان حوسێن هێرشبەری سوور پۆشەکانی سلێمانی دوای یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەربارەی شکستەکەیان گوتی:

ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد تایبەت لە گێمی دووەم چەند هەلێکمان هەبوو تاوەکو گۆڵ تۆمار بکەین بەڵام لە دەستماندا، بە شێوەیەکی گشتی ئەو ئاستەی نەۆرۆز پێی ناسراوە نەمانتوانی پێشکەشی بکەین، لە کاتی وەستانی خول لەم چەند رۆژە دەتوانین هەڵەکانمان چارەسەر بکەین و لە داهاتوودا باشتر بین.

نەورۆز بە سەرەتایەکی خراپ دەستیپێکردووە و تا ئێستا لە سێ یارییدا دوو یەکسان بوون و شکستێکی هەیە و لە ریزبەندی 16ـەم دێت بە دوو خاڵ، لە گەڕی داهاتووش میوانداری نەجەف دەکات لە سلێمانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button