ئاسیاکوردستانگرنگترین

فەرمی: سەرجەم چاڵاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێ کوردستان راگیران

یاریگا
یەکێتی تۆپی پێ کوردستان لە کۆبونەوەی ئەم هەفتەیەی بریاریدا تەواوی چاڵاکیەکانی راگرێت.

ماڵپەری فەرمی یەکێتی تۆپی پێ کوردستان بڵاویکردەوە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیان بە هۆی کێشەی یاری نێوان سۆران و هەولێر و هەروەها لاوانی سیروانی نوێ و زاخۆ بریاردرا تەواوی چاڵاکیەکانیان تاوەکو کاتێکی نادیار رابگیرێن تاوەکو کێشەکانیش چارەسەر نەکرێن هیچ خولێک بەڕێوەناچێت.

لە کۆبونەوەکەدا بریاریرداوە کە لیژنەیەکی تایبەت بە کێشەی هەردوو یارییەکە، بە تایبەت لە یارییەکەی نێوان سۆران و هەولێر پێک بهێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button