ئیسپانیا

ریال مەدرید داوایەکی سەیر لە دراوسێیەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید داوایەکی سەیر و سەمەرەی لە دراوسێکانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرد، کە بەرامبەر بە ژاوەژاوی کۆنسێرتەکانی ناو یاریگاکە ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو.

ریال مەدرید ناچار بوو بەهۆی گلەیی دراوسێکانی لەسەر دەنگی بەرزی کۆنسێرتەکان خشتەی کۆنسێرتەکانی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ رابگرێت. کۆنسێرتەکان کە ئەستێرەکانی وەک تایلۆر سویفت و کارۆل جیان هێنایە یاریگاکە، لانیکەم تا مانگی ئازار بەهۆی ژاوەژاو بۆ دانیشتوانی باڵەخانەکانی نزیک یاریگاکە هەڵوەشاونەتەوە.

کۆنسێرتی تایلۆر سویفت، هونەرمەندی ئەمریکی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ریال مەدرید لەگەڵ کەسانی پسپۆڕی جۆراوجۆر کاردەکات بۆ دۆزینەوەی رێگاکانی کەمکردنەوەی دەنگەکان. یەکێک لە پێشنیارەکانی ئەم یانەیە بەلای دراوسێکانەوە نائاسایی دەردەکەوێت. بەگوێرەی رامۆن ئەلڤارێز دامۆن، پەیامنێری ئیسپانی نزیک لە یانەکە، یانە مەدریدییەکە پەیوەندی بە بەشێک لە دراوسێکانیەوە کردووە و پێشنیاری کردووە کە لە باڵەخانەکانیاندا سیستەمی دژە دەنگ دابنێن بۆ ئەوەی کێشەی دەنگەکە چارەسەر بکرێت و بتوانن جارێکی دیکە کۆنسێرت سازبکەنەوە.


بەڵام دوو باڵەخانەی دراوسێ کە پێشنیارەکەیان پیگەیشتووە، بە توندی رەتیان کردووەتەوە. ماوەتەوە بزانین دراوسێکانی تر چۆن وەڵامی ئەم پێشنیازە دەدەنەوە و ئایا ریال مەدرید دەتوانێت چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button