ئیسپانیاگرنگترین

بەهۆی ریال مەدریدەوە دوو هاندەر تاهەتایە سزادران

تەواوی لایەنەکان پاڵپشتی ڤینی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید، چوونە ژوورەوەی دوو هاندەر تاهەتایە لە یاریگای واندا مێترۆپۆلیتانۆ قەدەخە دەکات.

لە یاریی دێربی گەورەی مەدرید لە نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید، بۆ ماوەی 15 خوولەک یارییەکە راگیرا، ئەمەش بەهۆی هەڵدانی چەرخ بۆ نێو یاریگاکە، لەو یارییەی 1-1 تەواوبوو.

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بکەرانی کردەوەکە ئەنجامی هەبوو. دوو بکەر دەستنیشانکراون و دەستیان لە پشێوییەکەدا هەبووە. هەردوو هاندەرەکە تاهەتایە لە هاتنە نێو یاریگا قەدەخە دەکرێن.

ئاتلێتیکۆ لە بەیاننامەکەدا دووپاتیکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و هەرکەسێک دەستی لە پشێوییەکاندا هەبووبێت، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.

رووداوەکانی ئەم دواییە، کاریگەریی جددی لەسەر وێنەی یانەکە دروستکردووە.

لیژنەی کێبڕکێیەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا داوای لە لالیگا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە، دەبێ ئەو ستاندەی پشێوییەکانی لێدروستبووە، بۆ ماوەی سێ یاریی داهاتووی لالیگا دابخرێت.

ستاندەکە نزیکەی پێنج هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت و لە یاریی دێربی رابردوودا، چەرخ و چەند کەرەستەیەکی دیکەیان هەڵدایە نێو یاریگا.

ئەمە یەکەمجار نییە هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید سزابدرێن، لە دیسێمبەر/کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا، گروپێکی رادیکاڵی ئاتلێتیکۆ مەدرید، بووکەڵەیەکی هاوشێوەی ڤینیسیۆس جونیۆرییان لەسەر پردێک هەڵواسیبوو، ئەمەش چەند کاتژمێرێک بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

هەروەها لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2022، سەدان هاندەرانی ئاتلێتیکۆ دروشمیی مەیموون ئاساییان لە دژی ڤینی دەگووتەوە.

بەر لە یاریی دێربی هەفتەی پێشوو، هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاماده‌كارییان هێرشکردنە سەر ڤینیسیۆس داڕێشتبوو.

رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانی بڵاویکردبووەوە هانده‌رانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید هاشتاگێكیان له‌ سۆشیال مێدیا به‌ناوی “MetropolitanoConMascarilla“ دروستكردووه‌ و ده‌یانه‌وێت، له‌ یارییه‌كه‌ دەمامک به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی و هوتافی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر ڤینیسۆس بكه‌ن و نه‌ناسرێنه‌وه‌.

هاندەرانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید بەنیازن له‌ یاریی دێربی هێرش بکەنە سەر ڤینیسیۆس

بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە، لالیگا لە بەیاننامەیەکدا، داوای دەستگیرکردنی چەند هاندەرێکی کرد، کە هەڵمەتێکی ‘پڕ لە رق’یان لە دژی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید دەستپێکردبوو.

لەماوەی ساڵێکدا، چەندین هاندەر بەتۆمەتی سووکایەتیپێکردن و ئاڕاستەکردنی وشەی رەگەزپەرستی بە ڤینیسیۆس دەستگیرکراون. لالیگا لەسەر هەڵمەتەکە بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردبووەوە

داوای دەستبەجێ دەستگیرکردنی بەشداربووانی هەڵمەتەکەی دژی ڤینیسیۆس دەکەین، نابێ رێگە بە رێکلامکردن بۆ ئەم رەگەزپەرستییە بدەین.

ئەم هەڵمەتە دەچێتە چوارچێوەی تاوانکاری رق و کینە، ئەمەش بەڕوونی لە یاسای تاوانەکان دیارییکراوە. لالیگا بە توندترین شێوە ئەمجۆرە کردەوانە سەرکۆنە دەکات، چونکە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەرە بەمجۆرە رەگەزپەرستییە دەدات.

لالیگا پەیامێکی توند بۆ پاڵپشتی ڤینیسیۆس بڵاودەکاتەوە

لە مارس/ئاداری رابردوودا، ریال مەدرید سکاڵای لە نووسینگەی داواکاری گشتی تۆمارکرد، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆییەکی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا، کە پڕبوو لە هوتافی رەگەزپەرستی دژی ڤینیسیۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button