عێراقگرنگترین

هەولێر بۆ یاریی زەوڕا لە توانای شەش یاریزانی بێبەش دەبێت

ئیڤان خالید تووشی پێکان بووە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر بە هۆکاری جیاواز بۆ یاریی زەوڕا لە تواناکانی شەش یاریزانی بێبەش دەبێت، ئیڤان خالید نوێترین یاریزانی پێکراوی یانەکەی قەڵاومنارەیە.

سەمیر بابۆ، راهێنەری هەولێر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی زەوڕا ئامادە نەبوونی شەش یاریزانی یانەکەی بۆ یارییەکە راگەیاند و گوتی :’مەهدی هاشم، محەمەد موحسین، نیاز محەمەد و تا ڕاددەیەک ئیڤان خالیدیش بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکەی زەوڕا ئامادە نابن، هەڵگورد قەیس و هیدایەت لەتیفیش ناویان لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یارییەکە نابێت’.

بابۆ لەبارەی یارییەکەی شەممە گوتی :’متمانەمان بە یاریزانەکان هەیە بەبێ ئەو یاریزانە دابڕاوانە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن، پێش ئەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوەستێت بۆ ئێمە گرنگە هەر سێ یارییەکەمان ببەینەوە و لە پێشەنگی خولەکە ببینە خاوەنی نۆ خاڵ’.

رۆژی شەممە کاتژمێر 17:30 لە گەڕی سێێەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری میوانداریی زەوڕا دەکات کە هەردووکیان خاوەنی شەش خاڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button