ئه‌وروپائینگڵته‌را

فەرمی: ئالدەروەیلد گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام نوێکردەوە

یاریگا
تۆبی ئالدەروەیلد، بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە لەندەنیەکە بڵاویکردەوە لەگەڵ بەرگریکاری بەلجیکی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022 نوێکرایەوە.

تۆبی لە چەند یانەیەکی دیکە داوا کرابوو و ماوەیەکیش پێش ئێستا دەنگۆی جێهێشتنی یانەکەی هەبوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی خۆزێ مۆرینهۆ، ئەو راهێنەرە داوای مانەوەی کرد.

Back to top button