ئه‌وروپائیتاڵیا

“من کۆمپیوتەرم نییە، بەڵام یادگەیەکی وام هەیە پێی بیرم بکەمەوە لە یارییەکەدا چی ڕوودەدات”

یاریگا- ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕەخنەی لە پەرەسەندنەکان و زیادبوونی ڕۆڵی تەکنەلۆژیا کرد لە بواری ڕاهێنەرایەتیکردنی تۆپی پێدا.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ESPNی وەرزشیی، تەکنەلۆژیای وەک “بکوژ”ی هونەری ڕاهێنەرایەتیکردنی ناوزەد کرد و کاریگەری خراپی هۆیەکەشی باسرکرد لەسەر یاریزانەکان و گوتی: “من لە نەزانیی خۆمەوە کۆمپیوتەرم نییە، ئایپادێکم هەیە کارگێڕی یوڤێنتوس پێی داوم. لە ڕێگەی ئەوەوە سەیری یارییەکان دەکەم و ئامارەکان تۆمار دەکەم. بەڵام خۆشبەختانە یادگە “زاکیرە”ـەیەکی وام هەیە کە بتوانم بیرم بکەوێتەوە چی لە یارییەکەدا ڕوودەدات. ئەگەر هەموو شتێک بە ئامێر بکەیت، دواتر یاریزانی بیرکەرەوەت نامێنێت. بۆ نموونە ئەگەر یاریزانان ڕاهاتبێتن تەنها لەو دەرگاوە بچنە دەرەوە، بگەنە دەرگاکە و داخرابێت، سەری خۆیانی پیا دەکێشن و نازانن چی بکەن، بەڵام ئەگەر بهێڵرێن بە خۆیان بیر بکەنەوە، ئەوکات ڕێگەیەکیتری چوونە دەرەوە دەدۆزنەوە.”

ڕاهێنەرکارە ئیتاڵییەکە لەوەتەی دوورخستنەوەی لە یوڤی لە هاوینی ڕابردووەوە، کە سەرجەم نازناوە نێوخۆییەکانی لەگەڵدا بردنەوە و گەشتە کۆتایی چامپیۆنزلیگیش، تا ئێستا ئەرکی نوێی وەرنەگرتۆتەوە دەست  ئەگەرچی ناوی بە چەند یانەیەکیشەوە دەبەسترێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button