ئیتاڵیاگرنگترین

تیۆ هێرناندێز لەگەڵ ماڵدینی یەکسانبووەوە

Yariga App

یاریگا –

تیۆ هێرناندێز توانی بگاتەوە بە ژمارەیەکی پاولۆ ماڵدینی ئەفسانەی ئەیسی میلان.

لە میانی یارییەکەی ئەمشەویان لە گەڕی شەشەمی خولی ئیتاڵی میلان لە یاریگای خۆی میوانداریی لیچێی کرد و 3-0 لە میوانەکەی بردەوە کە یەکێک لە گۆڵەکان هێرناندێز تۆماریکرد لە خولەکی 41ی گێمی یەکەم.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، بەرگریکارە فەڕەنسیەکە بەو گۆڵە توانی بگاتەوە کۆی گۆڵەکانی ماڵدینی کە 29 گۆڵی لە کاروانە درێژەکەیدا بە درێسی ڕۆسۆنێریدا تۆمارکردووە.

بۆ زانین، هێرناندێزی تەمەن 26 ساڵ لە هاوینی 2019 بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە میلانەوەکرد. هەرچی پاولۆیە، یەکەم یاریی خۆی وەک پیشەگەر بۆ میلان لە ساڵی 1984 ئەنجام دا و تا 2009 کە بە یەکجاریی وازیهێنا، توانی 901 یاری بەشداریی بکات.

دوای سێ یاریی بەبێ بردنەوە، میلان دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی لەم وەرزە تۆمارکرد پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو ئینتەر میلانی شکستپێهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button