ئیسپانیاگرنگترین

تێچووی ئێندریک تادێت لەسەر ریاڵ مەدرید زیاتر دەکەوێ

Yariga App

یاریگا –

ئەگەرچی هێشتا هیچ یارییەک بەشێوەی سەرەکی بەشداریبە ئێندریک فێلیپ نەکراوە لە یارییەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام یاری لەدوای یاریی ئەو لاوە بەڕازیلیە خۆی دەسەلمێنێت و تێچووی گواستنەوەکەی لەسەر شاهانەکان زیاتر دەکات.

ئێندریک زستانی 2022 رێكکەوتنی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کرد تا لە پاڵمێراسەوە بچێتە یانە ئیسپانییەکە. لە هاوینی ئەم ساڵ وەک یاریزانی نوێ ناساندیان بە گرێبەستێک بۆ ماوەی 6 ساڵ بەڵام بڕی تێچووەکەی زانیاریی جیاوازی لەسەر بڵاودەکرایەوە. یەکێ لە زانیارییەکان باسی لە 60 ملیۆن یۆرۆی جێگیر لەگەڵ 12 ملیۆنی دیکەی زیادە بە باجەوە دەکرد. هاوکات باس لە 35 ملیۆنی جێگیر و 25 ملیۆنی دیکە دوای دەستکەوتی وەرزشی و ئاست، یەکێکیتر بوو لە زانیارییە میدیاییەکان.

یاریزانە 18 ساڵانەکە کە تا ئێستا 6 جار بە درێسی مێرەنگیەوە بە چەند خولەکێک لە یارییە جیاوازەکان هێنراوەتە یارییەوە، خاوەنی 2 گۆڵە و هەر گۆڵ و ئەستیستێکیش لە خەزێنەکەی ریاڵ دەکەوێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سپۆرتی ئیسپانی، بۆ هەر 5 گۆڵێک بۆ ریاڵی تۆماردەکات، یانەکەی پایتەخت پێویستە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ بدات. ئەو بڕەیە ئەگەری هەیە بەرزبێتەوە بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ بە زیادکردنی گۆڵ و ئەسیستەکانی.

بۆ نموونە، هەر لە یەکەم بانگکردنی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل، ریاڵ بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆی بە پاڵمێراس دا.

وەک سەرچاوەکە باسیکردووە، ئەگەر ئێندریک لە ئاستی هەموو بەندەکانی نێو گرێبەستەکەدا بێت، ئەوا کۆی بڕی ئەو پارەیەی لەسەر خەزێنەی ریاڵ دەکەوێ دەگاتە 72 ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی دوایین لێدوانەکانی کارلۆ ئانچیلۆتی، چاوەروان دەکرێ بواری زیاتر بە لاوە درەوشاوەکە بدرێت و یاریی داهاتوویان کە بەرامبەر ئالاڤێسە، پێدەچێ خولەکی زۆرتر رۆڵی پێ بدرێ لەچاو پێشووتردا.

بابەتی زیاتر

Back to top button