نافەرمی: ئاشڵی یۆنگ لەلایەن مان یونایتدەوە ئازاد دەکرێت
یاریگا-
مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری ئاشلی یۆنگ کاپتنی یانەکەیان دەبێت لە گواستنەوەی زستانەدا.
بەگوێرەی “لەندەن ئیڤینینگ ستاندارد” مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی تازەکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانەدا ئەنجام نەداوە و لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی دێت ، لەبری ئەوە دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا ئازادی بکات لە گرێبەستەکەی و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.
یۆنگ بەهۆی ئەوەی دەتوانێت لە هەردوو باڵەوە یاری بکات هەلێکی زۆری یاریکردنی بەردەکەوت بەڵام بە هاتنی وان بیساکا لای چەپ داگیرکرا و لەلای راستیش لوک شاو وبراندۆن ویلیامز بژاردەی خوازراوتری راهێنەر ئۆلی گونار سۆڵشایەرن.
رۆیشتنی یۆنگ لە درێژەی هەڵمەتی یانەکەدا دەبێت بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی و پشت بەستن بە یاریزانی لاو.
یونایتد لەم وەرزەدا بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی پریمەرلیگدایە بە جیاوازی ٢٤ خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ.