ئینگلتەراگرنگترین

دەیان تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خراونەتەوە پاڵ سەرۆکی پێشووی فولهام

فولهام لێکۆڵینەوەیەکی فراوانی دەستپێکردووە؛ فاید دەستدرێژی کردووەتە سەر زیاتر لە 20 ئافرەت

Yariga App

یاریگا –

فولهام لێکۆڵینەوەیەکی فراوانی بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر تێوەگلاوان لە کەیسی دەستدرێژی سێکسی محەمەد فاید، سەرۆکی پێشووی یانەکە دەستپێکردووە.

هەفتەی رابردوو، تۆڕی BBC بەڵگەفیلمێکی بە ناوی ”فاید: دڕندەکەی هاڕۆدس” بڵاوکردەوە، لە بەڵگەفیلمەکەدا زیاتر لە 20 خانم، ملیاردێرە کۆچکردووە میسڕییەکە بە دەستدرێژی سێکسی لە سەردەمی سەرپەرشتیکردنی فرۆشگای هاڕۆدس و هۆتێلەکانی ریتز تۆمەتبار دەکەن.

چەندین تۆمەتی جیاواز ئاڕاستەی، فاید کراون، کە پار لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

فاید لە ساڵانی نێوان 1997 تاوەکو 2013 خاوەنی فولهام بوو و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کولتووری یانەکە دروستکردووە. لەدوای بڵاوبوونەوەی بەڵگەفیلمەکە، فولهام لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە، تاوەکو دڵنیاببینەوە لەوەی هیچ کەسێکی نێو یانەکە، لە کەیسەکانی دژ بە فاید تێنەگلاوە. زۆر بە بەڵگەفیلمەکە نیگەران بووین و بە تەواوی پاڵپشتی خانمەکان دەکەین. هەر کەسێک بیەوێت زانیاری نوێ لەسەر کەیسەکە ئاشکرا بکات، ئەوا با لەڕێگەی ئیمەیڵی تایبەتەوە، پەیوەندیمان پێوەبکات.

فاید فولهامی لە ساڵی 1997 کڕی، ئەوکاتە یانە لەندەنییەکە لە چامپیۆنشیپ بوو، لە ساڵی 2001 لەسەردەمی فاید، یانەکە گەڕایەوە پرێمەرلیگ.

ئێستا شەهید خان، ملیاردێری پاکستانی ئەمریکی خاوەنی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button