ئه‌مریکاگرنگترین

فیفا فشارێکی زۆر لە رێکخەرانی مۆندیالی 2025 دەکات

لەوانەیە ئەپڵ یارییەکانی مۆندیالی یانەکان بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی ‘فیفا’ تەنیا مۆڵەتی 10 رۆژ بە رێکخەرانی مۆندیالی یانەکانی ساڵی 2025 دەدات.

ئینفاتینۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی بە نیازی گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیالی 2025ی یانەکانن دووپاتیکردەوە، لە کۆتایی ئەم مانگە ناوی یاریگا و وردەکارییەکانی یارییەکان ئاشکرا دەکات.

فیفا چاوی لە قازانجێکی زۆری میدیاییە و لە ئێستاوە راپۆرتی دارایی مۆندیالی یانەکانی 2025ی ئامادەکردووە. فیفا فشارێکی زۆری لە رێکخەرانی مۆندیالی یانەکان کردووە، تاوەکو بە زووترین کات، شوێنی یارییەکان یەکلاییبکەنەوە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، فیفا بە شێوەیەکی سەرەتایی لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ بۆ گواستنەوەی یارییەکان رێککەوتووە. بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە مافی گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیالی 2025 و 2029 بفرۆشێت.

مۆندیالی یانەکانی 2025 بە بەشداری 32 یانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی یاریگا، شوێنی مەشق، سپۆنسەر و دەزگای پەخشکردنی یارییەکان یەکلایی نەکراونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک، زۆربەی یارییەکانی مۆندیالی یانەکانی 2025 لە بەشی رۆژهەڵاتی ئەمریکا بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button