بازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی؛ ئانتۆنی مارسیال پەیوەندی بە ئایک ئاسینا کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئانتۆنی مارسیال پەیوەندی بە ئایک ئاسینای یۆنانی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی ئایک ئاسینا بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ ئانتۆنی مارسیالی فەرەنسی و ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی واژۆ کردووە.

مارسیال لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتایی هات و ماڵئاوایی لە شەیتانە سوورەکان کرد.

هێرشبەرە تەمەن 28 ساڵانییەکە بەشێوەیەکی ئازاد و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە یۆنانییەکە واژۆ کردووە. ئەمشەو گەشتی یۆنان دەکات و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

مارسیال لە هاوینی 2015 بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد.

بەدرێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 317 یاریی کرد، 90 گۆڵی کرد و 47 گۆڵیشی دروستکرد.

نازناوێکی یۆرۆپالیگ، دوو نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی قەڵغانی ئینگڵتەڕای بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button