ئیتاڵیا

فۆنسیکا: یاریی لیڤەرپوول زۆر قورسە و بیر له‌ یاری ئینته‌ر ده‌كه‌مه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ فۆنسیکا، راهێنەری میلان، رایگه‌یاند بیر له‌ رووبەڕووبوونەوە بەهێز و پێشبینیکراوەکان دوو یاری داهاتوومان به‌رامبه‌ر لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ و ئینتەرمیلان لە خولی ئیتاڵیا ده‌كه‌مه‌وه‌.

فۆنسیکا دواى بردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ڤینیزیا رایگه‌یاند، راستگۆ بم، لە ئێستاوە بیرده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ یارییمان بەرامبەر لیڤەرپوول و ئینتەرمیلان،درک بە گرنگی دێربی دەکەم.

راهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی میلان گوتی،

یاریی لیڤەرپوڵ زۆر قورس دەبێت، بەڵام ناتوانم نکۆڵی لەوە بکەم کە پێشتر خوێندنه‌وه‌م بۆ یاری ئینتەرمیلان کردووه‌، دەزانم ئەمە بۆ هاندەران چی دەگەیەنێت، کاردەکەین بۆ ئەوەی ئاستێکی باش لەو دوو یارییە پێشکەش بکەین.

هه‌روه‌ها باسی له‌ بژارده‌ی یاریزانه‌كانی كرد و گوتی،

پێویستە بە شێوەیەکی هاوسەنگ مامەڵە لەگەڵ هەموو شتێکدا بکەین، هەمیشە هەڵبژاردنەکانم لە بیرکردنەوە سەرچاوە دەگرن کە چی باشترینە بۆ تیپەک، یاریزانه‌كانمان گرنگن و ئه‌وه‌شیان سه‌لماندووه‌، به‌ڵام ده‌بێت باشترین هه‌ڵبژێرین.

له‌ كۆتاییدا له‌باره‌ی له‌ ده‌ستدانی چه‌ند خالێك له‌ سه‌ره‌تای وه‌رز، راهێنه‌ره‌ پۆرتوگالیه‌كه‌ رایگه‌یاند،

له‌سه‌ره‌تای وه‌رزش چه‌ند خاڵێكمان  لەدەستدا، پێویستە قه‌ره‌بووی بكه‌ینه‌وه‌ متمانه‌م به‌ یاریزانه‌كانه‌ ئاستێكی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین و ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست بهێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button