ئیتاڵیا

هەوڵ درا پشتگیری لە ئیسرائیل بکرێت و خراپتر شکایەوە!

Yariga App

شەوی رابردوو لە یاری نێوان ئیتاڵیا و ئیسرائیل دا ، هەوڵدرا پشتیوانی لە ئیسرائیل بکرێت بەڵام هەرزوو رێگری لێکرا! لەو یارییەی ئیتاڵیا 2-1 براوە بوو.

هەڵبژاردەی ئیسرائیل لە ئەورووپا بە زەحمەتییەکی زۆرەوە یارییەکانی ئەنجام دەدات و شەوی رابردووش دۆخەکە باشتر نەبوو! ئەو هەڵبژاردەیە لە هەنگاریا یارییەکانی خاکی خۆی ئەنجام دەدات بەهۆی ئەوەی تاکە وڵات بوو کە رازی بوو بەوەی رێگری بکات لە ئاڵا و هووتافی فەڵەستینی. کەچی هاندەرانی ئیتاڵیا لە کاتی سرودی نیشتیمانی ئیسرائیل پشتییان کردە نێو یاریگا وەک هەڵوێستێک دژی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر فەڵەستین.

جگە لەوەش بەگوێرەی کۆریێری دیلا سپۆرت،  پێشکەشکاری نێو یاریگا دەستی کردووە بە ووتنەوەی هوتافی پاڵپشتی لە ئیسرائیل و ویستوویەتی هاندەرانی نێو یاریگا بخرۆشێنێت و لەگەڵیدا بڵێنەوە، بەڵام ئەمە تەنها هاندەرانی تووڕە کردووە و کار گەیشتووەتە ئەوەی بە خێرایی مایکەکەی لێ سەندراوە.

سەرچاوەکە دەڵێت، جگە لە هاندەران هاوکات یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاش تووڕە بووە بەو کارەی پێشکەشکارەکە.

یاری گەڕانەوە لە خاکی ئیتاڵیا لە بەرواری 10/14 دا بەڕێوەدەچێت و لە ئێستاوە راگەیەندراوە لەو رۆژەدا لە ئیتاڵیا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی فەڵەستین ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button