ئه‌وروپاسعوودیەگرنگترین

کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگاتە 1000 گۆڵ

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی، هاندەرانی تۆپی پێی سەرسام کرد، دوای ئەوەی لە كاروانى وه‌رزشی 900 گۆڵی تێپەڕاند.

رۆناڵدۆ لە گەڕی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە یاری به‌رامبه‌ر کڕواتیا سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی 900مین، ئەمە جگە لەوەی لە گه‌ڕی دووەمیشدا لە یارییەکەی سکۆتلەندا گۆڵی 901ی تۆمارکرد، دۆن هێشتا برسی دەستکەوتێکی گەورەترە، ئەویش گەیشتن بە هەزار گۆڵ.

لە مانگی شوباتی رابردوو تەمەنی دۆن بووه‌ 39 ساڵ، ئەستێرە پورتوگالییەکە له‌و كاته‌وه‌ سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی 28 گۆڵ، ئەمەش نیشاندەری توانای رۆناڵدۆیە بۆ ئەوەی بەربەستی هەزار گۆڵ تێپه‌رێنێت.

رۆناڵدۆ 99 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی بگاتە دەستکەوتە مێژووییەکەی، ئەمەش پێویستی بەوەیە ئەستێرە پورتوگالییەکە تاوه‌كو مۆندیالی 2026 بەردەوام بێت له‌ یاریكردن.

رۆناڵدۆ لە مانگی یەکی ساڵی 2023وه‌ 68 یاریی بۆ یانه‌ی نه‌سڕ كردووه‌، سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی 62 گۆڵ،گرێبەستەکەشی لە هاوینی 2025 كۆتایی دێت.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل پێشبینی دەكات رۆناڵدۆ لەم وەرزە لەگەڵ یانەی نەسر لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا به‌شداری 47 یاریی بكات، سه‌رووی  45 گۆڵ تۆمار بکات، ئەمەش بەپێی تێکڕای ئەو یاریزانە لەگەڵ یانه‌ سعودیەكه‌.

رۆناڵدۆ پێویستی بەوە دەبێت بۆ وەرزێکی تر بەردەوام بێت لە یاریکردن جگە لە بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بۆ ئەوەی چانسی زیاتری هەبێت بۆ گەیشتن بە گۆڵی هەزارەمین لە هەمان کاتدا توانای جەستەیی و رێژەی گۆڵەکانی بپارێزێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button