عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ئاسۆ رۆستەم لەگەڵ شورتە گەیشتە رێککەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبێتە یاریزانی نەورۆز

20 ملیۆن دینار لە بەرامبەر وەرگرتنی مافی دەستبەرداربوونەکەی دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم لەگەڵ شورتە گەیشتە رێککەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی دەبێتە یاریزانی نەورۆز.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئاسۆ رۆستەم لەگەڵ یانەی شوڕتە بۆ وەرگرتنی مافی دەستبەرداربوونەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن و لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو مافی دەستبەرداربوونەکەی لەو یانەیەی بەغداد وەردەگرێت، هێرشبەرەکەی پێشووی ئیستیقلال خوزستانی ئێرانی لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئاسۆ رۆستەم لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی مافی دەستبەرداربوونەکەی 20 ملیۆن دیناری بە یانەی شوڕتە داوە کە سەرەتای ساڵی 2023 بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ کردبوو.

ئاسۆ (29 ساڵان) پێشتر لە ریزی یانەکانی سالمیەی کوەیتی و هەولێر و نەورۆز یاریی کردووە و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ریزی یانەکەی سلێمانی.

ئاسۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ ئیستیقلال خوزستان لە 14 یاری 4 گۆڵ و ئەسیستێکی بۆ یانە ئێرانییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button