ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگتریننەیشنزلیگ

ئێمباپێ: نامەوێت بە خراپە باسی پاریس سانجێرمان بکەم و لە ریال مەدرید زۆر دڵخۆشم

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئیتاڵیا لە نەیشنس لیگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی ‘نامەوێت بە خراپە باسی پاریس سانجێرمان بکەم و لە ریال مەدرید زۆر دڵخۆشم’.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئیتاڵیا کە سبەی لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی نەیشنس لیگ رووبەڕوو دەبنەوە، گوتی :’ من لە ریال مەدرید زۆر دڵخۆشم، لە سەرەتاوە بە بەدەستهێنانی نازناو دەستمان پێکرد، ئێستاش بە هەمان گڕوتینەوە لەگەڵ هەڵبژاردەکەم ئامادەم، هەموو شتێک لە ریال مەدرید نموونەیی و نایابە’.

هەروەها گوتیشی :’من نامەوێت باسی بابەتی مووچەکەم و هیچ شتێکی نەرێنی لەبارەی پاریس سانجێرمان بکەم، هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم، نامەوێت بە خراپە باسی یانەکە بکەم، ئێستا من لە ریال مەدرید زۆر ئاسوودەم’.’

کیلیان گوتیشی :’ کاتێک چوومە ریال مەدرید و پشکنینە پزیشکییەکانیان بۆ کردم، پێیان گوتم پێویستم بە نەشتەرگەریی لووتم نییە، راستە لە یۆرۆ لووتم شکابوو، بەڵام لە کاتی خەوتن و هەناسە کێشەم نییە، من جامی نەتەوەکانی ئەوروپام لەبیر خۆم بردووەتەوە، لەو پاڵەوانێتییە شکستم هێنا، ئێستا کاتی ئەوەیە سەیری ئایندە بکەین’.

سبەی ئێمباپێ دوای بەجێهێشتنی پاریس سانجێرمان جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە یاریگای پارک دێ پرێنسیس، لەبارەی گەڕانەوەکەی گوتی :’من گرنگی بەوە نادەم سبەی لە یاریگای پارک دێ پرێنسیس پێشوازییەکی تایبەتم لێ دەکرێت یان نا، من چاوەڕێی هیچ شتێک نیم، تەنیا گرنگی بەوە دەدەم بتوانین لە یارییەکە ببەینەوە’.

سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 21:45 فەڕەنسا لە پاریس لە یەکەم یاریی لە نەیشنس لیگ میوانداریی ئیتاڵیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button