ئەفریقاگرنگترین

یاریزانێکی کۆتدیڤواری کۆچی دواییکرد

یاری لە خولەکانی سکۆتلاند، چامپیۆنشیپ کردووە

Yariga App

یاریگا –

سۆڵ بامبا، یاریزانی پێشووی لیدز یونایتد و کاردیف سیتی لە تەمەنی 39 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

شەوی رابردوو شەممە، یانەی ئەدەنەسپۆری تورکی هەواڵی کۆچیی دوایی سامبای بڵاوکردەوە

سلێمان بامبا، بەڕێوەبەری هونەری یانەکەمان، بەر لە یارییەکەمان بەرامبەر مانیسا نەخۆش کەوت و لە نەخۆشخانەی جەلال بەیار لە شاری مانیسا خەوێندرا. بەداخەوە کۆچی دواییکرد.

بامبا لە ساڵی 2021 جۆرێک لە شێرپەنجەی لە لەشدا دەرکەوت، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر، خاوێنبوونەوەی جەستەی لە شێرپەنجە راگەیێندرا و جارێکی دیکە یاریی بۆ یانەکانی بلوبێردز و میدلزبڕۆ کرد.

یاریزانە کۆتدیڤوارییەکە یاریی بۆ یانەکانی لێستەر سیتی، هیبێرنیان، دەنفێرمڵاین, لیدز یونایتد، ترابزۆن سپۆر، پاریس سانجێرمان، پالێرمۆ و کاردیف سیتی کردووە، جیا لەمەش 46 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار کردووە.

بامبا لە دایک و باوکێکی ئێڤواری لە فەڕەنسا لەدایکبوو، سەرەتای کاروانی وەرزشی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەستپێکرد و دواتر لە چووە خولی سکۆتلاندی.

یاریزانی پێشووی کاردیف سیتی، لە ئیتاڵیا و تورکیاش یاریی کردووە. لە دوای وازهێنانی لە یارییکردن، لەساڵی 2023 بۆ ماوەی شەش مانگ وەک یاریدەدەری راهێنەری کاردیف کاری کرد.

بامبا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری لە ئۆڵێمپیادی 2008 و جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2012 کرد.

Back to top button